Bestami Bodruk,Mehmet Sıddık Kaya
16 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2023
دیاربەکر - AA
بە دەستپێشخەری پارتی دۆزی ئازاد (HÜDA PAR)، گردبوونەوەیەکی جەماوەی بۆ پشتیوانیکردنی لە فەڵەستین ڕێکخرا.
دەستپێکی گردبوونەوەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد.
لە گردبوونەوەکەدا سروودەکانی ئایینی خوێندرایەوە و دژ بە ئیسرئیل و بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین دروشم گوترایەوە.
پەرلەمانتاری بازنەی مێرسینی هودا پار، فاروق دینچ لە گردبوونەوەکەدا قسەی بۆ جەماوەر کرد و سڵاو و سوپاسی وەزیری تەندروستی فەڵەستین مای سالم حنا الكيلە کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنجام دابوو، گەیاندە خەڵکی دیاربەکر بۆ پشتیوانییەکانیان لە خەڵکی فەڵەستین.
فاروق دینچ وێڕای ئاماژەدان بە گردبوونەوەکە کە تێدا لاوان، بەساڵاچووان، ژنان و پیاوان بەشدار بوون بۆ پێدانی مۆڕاڵ بە خەڵک و بەرپرسانی فەڵەستینی، گوتی: "ئەمڕۆ لە دیاربەکر، ئیستانبوڵ و هەر چوار لای تورکیا بۆ گەیاندنی ئەو ستەمەی لە فەڵەستین دەکرێت لێرەین. لە فەڵەستین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت. ژنان، بەساڵاچووان و منداڵان دەکوژرێن. منداڵان لە باوەشی دایکانیان دەکوژرێن. بە تۆن بۆمب دەڕژێتە سەر غەززە".