Yusuf Soykan Bal
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزیری ژینگە، شارسازیی و گۆڕانی کەشوهەوای تورکیا، مورات کوروم رایگەیاند دوای بوومەلەرزەکەی دوزجە کە بەگوڕی ٥،٩ پلە شارەکەی هەژاند، ١٨١ بینا زیانی قورسیان بەرکەوتووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاویکردەوە، کوروم رایگەیاند "لە رێگەی ٣٠٠ کەسی تیمەکانمانەوە لە دوزجە کارەکانی دیاریکردنی زیانەکان بەردوامە. ١٨١ بینامان زیانی قورسیان بەرکەوتووە، هەموویان بەخێرایی دەڕووخێندرێن و لە شوێنیان بینای زۆر سەلامەتتر دروست دەکرێتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا رادەستی هاووڵاتییانمان دەکرێتەوە".