Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ- AA
گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک رایگه‌یاند: "سیستەمێکی نوێ (سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریی) کەوتە کار. ئەگەر لەچەند بەشێکی ئەم سیستەمەدا لەنێو بیرۆکراتەکاندا نەگونجانێک هەبێت ئەوا دەستنیشان دەکرێن. ئەو پرسانەی کە تێیدا دەبینین توانایان بەپێی پێویست نیە لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانمان تازە دەکرێنەوە. هەموو مانە لە سەر مێز گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و تیشکی ئێکس بۆ ئەمە دەگرین. ئەوەی گرنگە لێرەدا گەیشتنی خزمەتگوزارییەکانە بە خێرایی".
گوتەبێژی ئاک‌پارتی عومەر چەلیک له یه‌كه‌مین ساڵیادی كارپێكردن به سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریی له ئه‌نقه‌ره بۆ میدیاكاران دوا.
عومه‌ر چه‌لیك بهدواداچوونكردنی بۆ كاره‌كانی یه‌ك ساڵه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماری به ئێجگار ئاسایی له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "سیستەمێکی نوێ (سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریی) کەوتە کار. ئەگەر لەچەند بەشێکی ئەم سیستەمەدا لەنێو بیرۆکراتەکاندا نەگونجانێک هەبێت ئەوا دەستنیشان دەکرێن. ئەو پرسانەی کە تێیدا دەبینین توانایان بەپێی پێویست نیە لەبارەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیانمان تازە دەکرێنەوە. هەموو مانە لە سەر مێز گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و تیشکی ئێکس بۆ ئەمە دەگرین. ئەوەی گرنگە لێرەدا گەیشتنی خزمەتگوزارییەکانە بە خێرایی. له یه‌كه‌مین ساڵه‌ی (سیسته‌می حوكمڕانی سهركۆماریدا) ئه‌گه‌ر له خاڵه‌كانی گشتیی‌دا به‌رهه‌ڵستی، را‌گرتن و خاوی هه‌بێ پێویسته چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان بخرێته روو. به‌دڵنیاییه‌وه له‌مباره‌یه‌وه به‌دواداچوون ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی سروشتی كاره‌كه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تا بڵێی ئاساییه. دیسانه‌وه ئۆپۆزسیۆن به‌ڕێز سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په ئه‌م پێودانگی سه‌ركه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌یه له پڕكاریی ده‌گۆڕێت بۆ مشتومڕكردن له‌سه‌ر سیسته‌م و رژێم".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی پێویستییەکی هەنووکەیی ئاسایشی نیشتمانی توركیایه و وڵاته‌كه‌ی ئەگەر ئەم سیستەمە وەرگرتبێت ئەوا بەکاری دەهێنێت.