Sıraç Karadeniz
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
هه‌كاری – AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، میتحه‌ت سانجار رایگه‌یاند "هه‌وڵی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده به رێگاچاره‌ی دیموكراتییانه، ئازادی و دیموكراسییه بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات و یه‌كسانییه بۆ ته‌واوی گه‌لان".
سانجار له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی شارۆچكه‌ی شه‌مزینانی كرد له پارێزگای هه‌كاری، كاسبكارانی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا كۆبووه‌وه.
له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په له شه‌مزینان رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بتوانین پرسی كورد به رێگاچاره‌ی دیموكراسی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ده‌توانین سیاسه‌تی ئاشتی له ناوچه‌كه به‌دی بهێنین. هه‌وڵی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده به رێگاچاره‌ی دیموكراتییانه، ئازادی و دیموكراسییه بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات و یه‌كسانییه بۆ ته‌واوی گه‌لان".
سانجار گوتیشی: "تا ئێوه‌مان له‌گه‌ڵدا بن سه‌رمان كه‌چ ناكه‌ین و قاچه‌كانمان ناله‌رزن، به‌رده‌ممان كراوه ده‌بێ و رێگاشمان رووناكه".