Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر، گوڵتان كشاناك و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كر له‌سه‌ر لیستی ده‌به‌په، فرات ئانڵی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند "هیچ بارودۆخێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت لێكۆلینه‌وه لەگەڵ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان و په‌رله‌مانتاران بكرێت. له‌ڕاستیدا پێویسته هه‌ركه‌سیك تاوان کە ئه‌نجام ده‌دات رووبه‌ڕووی دادگایکردنێکی دادپه‌روه‌رانه بكرێته‌وه".
له گوتارێكیدا كه به‌یاوه‌ری ژمارەیەک په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له به‌رده‌م شاره‌وانی دیاربه‌كر پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردبوو كه له شه‌قامی به‌رامبه‌ر شاره‌وانی گردببوونه‌وه، ده‌میرتاش ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كشاناك و ئانڵی ماوه‌ی پێنج رۆژه ده‌ستگیركراون.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ر بوونی نییه و گوتی: "ئێمه له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه ده‌ڵێین. ناكرێت سه‌رۆك شاره‌وانی و په‌رله‌مانتاران لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئهنجانهدرێت و پارێزبه‌ندییان هه‌بێت. پێویسته هه‌ركه‌سێك كه به‌ڕاستی تاوانی ئه‌نجامداوه، بچێته به‌رده‌م دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانە. به‌هێرشكردنه سه‌ر هه‌ده‌په ده‌یانه‌وێت له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی، گشتی، ریفراندۆم و سه‌رۆكایه‌تیدا بای پاسمان بكه‌ن. ئه‌مڕۆ سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانمان، سبه‌ی په‌رله‌مانتارانمان و دواتر به‌ره‌و داخستنی پارته‌كه‌مان ده‌ڕۆن".
- "ئومێده‌وارم ئه‌نجامی زیندانی كردنی لێنەكهوێتهوه"
ده‌میرتاش داوای كرد كشاناك و ئانڵی كه ره‌وانه‌ی دادگا كراون سه‌ربه‌ست بكرێن و گوتی: "ئومێده‌وارم ئه‌نجامی زیندانی كردنی لێنەكهوێتهوه. ده‌زانین كه ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی قه‌ییوم بۆ شاره‌وانییه‌كانی دیاربه‌كر، وان و ماردین كراوه".