Abdullah Shukur
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە / پاراماریبۆ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رێککەوتننامەی سۆچی گوتی: "لەمەودوا ئەوەی پێویستە بکرێت جێبەجێکردنی ئاگربەستە بەتەواوی و چارەسەری سیاسییە".
چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانێکی فەرمی بۆ وڵاتی سورینام لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، یدز پۆلاک بیگل کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی رێککەوتننامەی سۆچی گوتی: "لەمەودوا ئەوەی پێویستە بکرێت جێبەجێکردنی ئاگربەستە بەتەواوی و چارەسەری سیاسییە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو راشیگەیاند کە لە نیویۆڕک لەبارەی پرسی سووریاوە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ ھاوتا رووسی و ئێرانییەکەی ئەنجام دەدات.