Abdullah Shukur
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2019
ترابزۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ئەوان هەرگیز وەک پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی نابن و دژایەتی جەماوەر و ستەم لەگەل بکەن و گوتی: "ئێمە ھەرگیز وەکو جەھەپە و ھاوشێوەکانی نەبووین کە بەناوی کۆماری دژایەتی جەماوەر دەکەن و بەناوی عەلمانییەت ستەم لە گەل دەکەن".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ناوی کاندیدانی پارتەکەی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی شارۆچکەکانی ترابزۆن ئاشکرا کرد.
ئەردۆغان گوتی:"ئێمە ھەرگیز وەکو جەھەپە و ھاوشێوەکانی نەبووین کە بەناوی کۆماری دژایەتی جەماوەر دەکەن و بەناوی عەلمانییەت ستەم لە گەل دەکەن".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "قبوڵ ناکەین ھیچ پارتێکی سیاسی تورکیا ببێتە یاری دەستی فەتۆچییەکان، رێکخراوەکانی تیرۆریستی و لۆبییەکان. دەمانەوێت کاتی خۆمان بۆ ئەو کارانە بەکاربھێنین کە لە سوودی گەل و وڵاتەکەمان دایە، نەک وەڵامدانەوەی درۆییەکانی ئەو کەسەی کە ئێستا سەرۆکی جەھەپەیە".