Murat Kaban
11 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق، پێگەکانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کرایە ئامانج.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤەشین لە باکووری عێراق ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئاکامی ئۆپەرسیۆنەکەدا کۆگا و حەشارگەکانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کراوەتە ئامانج.