Sarp Özer,1 23
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری، رایگه‌یاند: "ئێجگار دڵخۆش بووم به بینینی ئه‌وه‌ی كه جێفری و شاندی یاوه‌ری له بۆچوونه‌كانی ئێمه نزیكبوونه‌ته‌وه".
خولوسی ئاكار له میانی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ئێن تیڤی له‌چوارچێوه‌ی ١٤یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازیی به‌رگریی، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێفری و له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی "ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدابوو، دواتر به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه هاته ئیستانبوڵ. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كام ته‌وه‌رانه باسكران، ئایا ده‌كرێت بڵێین كه سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام تیۆری ئه‌مریكا و توركیا ئیتر له یه‌كتر نزیكترن؟"، ئاكار رایگه‌یاند:
"به‌ڕێز جێفری نه‌زاكه‌تی نیشاندا و هاته ئیستانبوڵ. لێره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سوود و ئه‌رێنیمان ئه‌نجامدا. سه‌رجه‌م تیۆرییه‌كان، بۆچوونه‌كان، پێشنیاره‌كان و داواكارییه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی روون خسته‌ڕوو، ئه‌وانیش به تێگه‌یشتنه‌وه گوێیان لێگرتین. ئێجگار دڵخۆش بووم به بینینی ئه‌وه‌ی كه جێفری و شاندی یاوه‌ری له بۆچوونه‌كانی ئێمه نزیكبوونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشترماندا خستبوومانه‌ڕوو. له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین هه‌ست ده‌كه‌م له‌باره‌ی بابهتهكان له سه‌روویانه‌وه ناوچه‌ی ئارام لێك نزیك ده‌بینه‌وه. ئێمه قبوڵمان نه‌كردووه و نایكه‌ین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه دروست بێ بۆ سه‌ر وڵات، خه‌ڵك و سنووره‌كه‌مان. بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین چ رێوشوێنێك پێویست بێ بیگرینه به‌ر. له‌م رووه‌وه داواكاریمان له ئه‌مریكا كه دۆست، هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی ستراتیجیمانه ئه‌وه‌یه چی زووه یه‌په‌گه كه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له ناوچه‌كه دووربخاته‌وه و چه‌كه‌كانیان لێ وه‌ربگرێته‌وه و به‌لانیكه‌م بۆ ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر سنووره‌كانمان به‌ره‌و باشوور دووریان بخاته‌وه".