لێدوانی بەکر بۆزداغ لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا
- جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ: "رۆژی یەکشەممە، سێی حوزەیران بەردی بناغەی فرۆکەخانەی یۆزگات دادەنرێت".
Yozgat
یۆزگات - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لێدوانێکی کاندیدی جەھەپە بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، موحەرەم ئینجەی وەبیرهێناوە کە باس لەوە دەکات کە 'ئۆتۆمبێلی خۆماڵی' و 'کەناڵی ئیستانبوڵ' رادەگرێت، و رایگەیاند کە لە جیناتی ئەواندا خزمەتکردنی وڵات بوونی نییە.
بۆزداغ لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ناساندنی کاندیدانی ئاک پارتی لە یۆزگات بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
بەکر بۆزداغ باسی لە بەردەوامی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای یۆزگات کرد و گوتیشی: "رۆژی یەکشەممە، سێی حوزەیران بەردی بناغەی فرۆکەخانەی یۆزگات دادەنرێت".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ ئاماژەی بە لێدوانەکانی کاندیدی جەھەپە بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، موحەرەم ئینجە کرد و گوتی: "باس لەوە دەکات کە 'ئۆتۆمبێلی خۆماڵی' و 'کەناڵی ئیستانبوڵ' رادەگرێت. چونکە لە جیناتی ئەواندا خزمەتکردنی وڵات بوونی نییە".