Kosar OSMAN
15 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
سهركۆماری توركیا رهجهب تهیب ئهردۆغان دوای خوێندنی نوێژی هەینی لە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی لەبارەی دۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی و تورکیا بەتایبەتی دایەوە.
ئەردۆغان لەبارەی قۆناغی ئێستای تورکیا گوتی: "ئهم قۆناغه، قۆناغێكی كورت نییه و له ئێستادا لهگهڵ چهندین رێكخراو له خهباتداین كه دهیانهوێت توركیاش وهك وڵاتانی دیكهی ناوچهكه پهلكێشی نێو دۆخێكی بارگرژیی بكهن و قۆناغهكه له بهرژهوهندی خۆیان بهكار بهێنن. له سهرهوهی ئهو رێكخراوه تیرۆرستییانهدا، پهكهكه دێت. لهگهڵ ئهوەشدا له باكووری سووریا پهیهده، ههروهها یهپهگه كه هاوشانی پهكهكهیه و هاوكات لهگهڵ پهیهده، پێكهوه كار دهكات. یهكێكی دیكهیان رێكخراوی تیرۆرستی داعشه".
سەرکۆماری تورکیا وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی لێپێچینەوەی مامۆستایانی زانکۆ لە دیاربەکر و ماردین، دایەوە و رەخنەی توندی لێگرتن و رایگەیاند: ''دوای هەموو ئەم رووداوانە، ئەو مامۆستایانەی زانکۆ هاتوون و یادداشتێکی تاریکانەیان بڵاو کردۆتەوە و واژۆیان کردووە. ئەوانە واژۆیان لە ژێر کۆکوژی کردووە و لێرەوە جارێکی تر زۆر بەتوندی ئیدانەیان دەکەم. گەلانی ئیمە لە نزیکەوە دەزانن کێ کێیە. واتە ئەگەر پرۆفیسۆرێک یان یاریدەدەرێکی پرۆفیسۆر لە زانکۆ یان هەرچییەک خۆی دەرخست و قسەی کرد، ئەوە مەرج نییە ئەو کەسە بە رووناکبیر دابنرێت. ئەوانە مرۆڤگەلێکی تاریکن. ئەوانە نەفسنزم و ستەمکارن، چونکە ئەوەی هاوکاری ستەمکاران بێت ستەمکارە. ئەوانە کە پاڵپشتیی ئەنجامدەرانی کۆکوژی دەکەن، دەستیان لەو تاوانانە هەیە و بە کۆکوژ دادەنرێن".
ناوبراو بەمشێوەیە درێژەی بە گوتەکانی لەم بابەتەوە دا: ''ئەو منداڵانەی لە رووداوەکەی چناردا شەهید بوون، ئەو 'مەولوودە' تەمەن سێ سالەی کە لەگەڵ باوکیدا شەهید بوو، ئەم ئەکادیمیستە ناخڕەشانە چی لێ دەکەن و دەیخەنە کوێوە؟ ئەوانە چۆن دەتوانن بەرگەی ئەوە بگرن کە لەگەڵ بکوژانی ئەو مناڵەدا لەیەک بەرەدا بن؟ دەمەوێت ئەوە بەڕوونی بڵێم. دوێنێ بانگهێشتی هەریەک لە دەسەڵاتی دادوەری، ئەنجوومەنی زانکۆکانم کرد کە بەکارەکانیان سەبارەت بەم هەڵوێستە کە دژی دەستوور و یاساکانە و ئاماژەم بەوە کرد کە ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بنرێن، دەمەوێ دەستبەجێ و بەپەلە بنرێن. ئەمانەش چی دەکەن با بڕۆن لەوێ بیکەن. ئەوانەی دەیانەوێت سیاسەت بکەن با بچن لە پەرلەمان بیکەن، ئەگەر ناتوانن سیاسەت لە پەرلەمان بکەن، با ئەمانیش بچن دەست بەهەڵکەندنی خەندەق بکەن یان بچنە شاخ. بەڕوونی و راشکاوییەوە قسە دەکەم".
ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری دادگا و چارەنووسی مامۆستایانی زانکۆ گوتی: "دەستگیرکراوان بەگوێرەی یاسا کاری پێویستیان لەبارەوە ئەنجام دەدرێت. واتە ئەو هەنگاوەی پێویست بێ، لەلایەن دادگاوە دەنرێت. ئەوەی دەیەوێت سیاسەت بکات ئەوە پەرلەمان. با لە پەرلەمان سیاسەتی ئازادانەی خۆی بکات بەڵام ئەگەر لە پەرلەمان بۆیان ناکرێت ئەوە با بچن هاوشێوەی ئەوانی تر، خەندەق هەڵبکەنن، یانیش بچنە شاخ. سەیرکەن زۆر بەڕوونی قسە دەکەم".
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا چەند مامۆستایەکی زانکۆ بەتایبەتی لە دیاربەکر و ماردین یادداشتێکیان لە ژێر ناونیشانی "رۆڵی رۆشنبیران لە ئاشتەوایی" واژۆ کرد کە حکوومەتی تورکیا، کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەم یادداشتە نیشان دا و مامۆستایانی زانکۆی بە گێرەشێوێن و دابەشکاری وڵات ناو برد.
دوێنێش بە بڕیاری دادگا ژمارەیەکی زۆر لەو مامۆستایانە دەستگیر و راپێچی دادگا کران.