İzzet Mazi
11 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2017
له شارۆچكه‌ی عه‌فرینی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌بی سووریا کە له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌دایه و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر گونده‌كانی ئاكچاباغڵار و دهمیرئشكی سه‌ربه پارێزگای كلیسی توركیا، ئاڵای رووسیا و سووریا هه‌ڵكرا.
ئاڵاكان كه به‌دریژایی سنوور و له‌مه‌ودوا دیاری كراودا هه‌ڵواسراون، له گونده‌كانی ئاكچاباغڵار و دهمیرئشكی سه‌ربه شارۆچكه‌ی كلیسی توركیاوه به چاو ده‌بینرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له سنووری نێوان توركیا-سووریا كه دروستكردنی دیواری ئه‌منیی درێژه‌ی هه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێییەکانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌یه‌ده كه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژیر ده‌ستدایه به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن ئه‌و ئاڵایانه‌ی هه‌ڵكردووه.