Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
11 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
مووشه‌كی KAAN، كه له‌لایه‌ن Roketsanه‌وه په‌ره‌ی پێدراوه، پیش ئه‌وه‌ی راده‌ستی سوپای توركیا بكرێت دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی بۆ ئه‌نجامدرا.
هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك له پێشانگای پیشه‌سازی به‌رگری IDEF 2017 به‌شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێریكرا.
تاقیكردنه‌وه‌كه له ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه له سینۆپ ئه‌نجامدرا.
هه‌ڵدانه‌كه له سینۆپه‌وه به‌ره‌و كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش به مه‌ودای 280 كیلۆمەتر ئه‌نجامدرا، كه له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری توركیا، فكری ئشك و راوێژكاری پیشه‌سازی به‌رگری، ئیسماعیل ده‌میر له پێشانگای پیشه‌سازی به‌رگری IDEF 2017 به‌شیوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ چاودێریكرا.
دوای هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی، ئشك سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه رۆڵیان گێڕاوە له په‌ره‌پێدانی سیستمه مووشه‌كییه‌كه‌دا.
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی KAANدا، مووشه‌كه دوور مه‌وداكانی زه‌مین به زه‌مینی كۆنترۆڵكراو، تۆپهاوێژه‌كان، ئامێره‌كانی كۆنترۆڵ و چاودێری به‌توانای ناوخۆیی دارێژراون و به‌رهه‌مهێنراون.
به‌خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵ و توانای ناوخۆیی مووشه‌كێكی دوورهاویژ و سیستەمێكی چه‌ك به‌ده‌ستهاتووه كه ده‌توانێت به شیوه‌یه‌كی هه‌ستیار بگات به ئه‌نجامه‌كه‌ی و، خاوه‌نی هێزێكی زۆری پێكانه و متمانه‌داره، كه ئه‌مه‌یش توانایه‌كی زۆری لۆجستی بۆ سوپای توركیا ده‌ستخستووه.
سیستەمی چه‌كی KAAN و مووشه‌كی KAAN، بۆ یه‌كه‌مجار له پێشانگای IDEF 2017 نمایش کرا.