Necat Hazar,Sabri Yıldırım,Sayim Harmancı,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
وان - AA
له پارێزگاكانی وان، مووش و هه‌كاری به هۆی به‌فر و سه‌رماوسۆڵه‌وه رێگای 139 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی به‌فره‌وه رێگای هاتوچۆی 120 ناوچه داخراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له شارۆچكه‌كانی باشكاله، باهچه‌سه‌رای، گه‌واش و گورپنار كاری تیمه‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
هه‌روه‌ها له مووش به هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فره‌وه رێگای نۆ گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن پارێزگای هه‌كاری-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌واوه رێگاوبانی گوندێك و نۆ كێڵگه‌ی سه‌ربه ناوه‌ندی شار داخراون.