Cankut Taşdan
12 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2023
ئەنقەرە-AA
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخه لهناكاوهكان له‌توركیا (ئافاد) بڵاویكرده‌وه، تا کاتژمێر ١٥:٥٥ لە ئه‌نجامی ئه‌و بوومەلەرزانهی كه چهقهكهیان قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بووه، ٢٩ هەزار و ٦٠٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن ئافاده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوای بوومەلەرزەکان کە چهقهكهی شارۆچكه‌كانی پازارجک و ئه‌لبستان سەر بە قەهرهمانمەڕەش بووه، دوو هەزار و ٤١٢ پاشله‌رزه روویانداوە.
ژماره‌ی گیانلەدەستدان لە قەهرهمانمەڕەش، عەنتاب، ئورفا، دیاربەکر، ئادانا، ئادیامان، عوسمانییە، هاتای، کلیس، مەڵاتیا و ئه‌لعه‌زیز گه‌یشتووه‌ته ٢٩ هەزار و ٦٠٥ كه‌س.
هاوكات ١٤٧ هەزار و ٩٣٤ کەس لە زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كان لە پارێزگا كارهساتبارهكانهوه ده‌ربازكراون.
له ناوچه‌كه كارهساتبارهكهدا ٣٢ هەزار و ٧١ کارمەندی گەڕان و رزگاركردن لە هه‌ریه‌ك له ئافاد، هێزه‌كانی ئاسایشی کەناراوەکان، ئاگرکوژێنەوە، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، رێکخراوە ناحکوومییەکان و تیمە نێودەوڵەتییەکان و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی دیكه کاردەکەن.
ژمارەی کارمەندانی گەڕان و رزگاركردن كه لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون، ٩ هەزار و ٣٦٩ کەسن.
گرووپی ده‌ستنیشانكردنی زیانەکانی كاره‌سات تا ئێستا پشکنینی بۆ ١٢٢ هەزار و ١٥٢ بینا کردووە.
ژمارەی ئەو کارمەندانەی لە ناوچه‌كه‌دا کاردەکەن به ئافاد، ئاسایش، جه‌ندرمه، وه‌زاره‌تی به‌رگری، تیمه‌كانی ئامبوڵانس، خۆبه‌خشان، ئاسایشی خۆجێیی و تیمه‌كانی پشتیوانی لۆكاڵی گەیشتووەتە ٢٣٣ هەزار و ٣٢٠ کەس.
لە ناوچەی کارەساتەکەدا ١٢ هەزار و ٣٢٢ ئۆتۆمبێل کە له شۆڤڵ، كرێن، بلدۆزەر، ئاگركوژێنه‌وه، گرێده‌ر و تانكه‌ر و حه‌فاره پێكدێن، كارده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن مانگی سوور و رێکخراوە ناحکوومییەکانهوه ٣١٩ چێشتخانەی گەڕۆک و ٨٦ ئۆتۆمبێلی پێشكه‌شكردنی خواردن و ٣٣ فڕنی گەڕۆک و ٨٣ حەمام و یەکەی جل‌شۆردن گه‌یه‌ندراوه‌ته ناوچە كاره‌ساتباره‌كه.
دابەشکردنی شۆربا و خواردنی گەرم و خواردنەوە بەسەر هاووڵاتیاندا له ناوچه‌ی كاره‌سات، بەردەوامە.
دوو هەزار و ٥٥٢ کارمەند و ٣٨٤ ئۆتۆمبێل به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاری پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی، رەوانەی ناوچه‌كه کراون.