Ferdi Türkten,123
25 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2019
نیویۆرك – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له تیرۆریستان پاكمان كردوونه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌و ناوچانه بونیات ده‌نێینه‌وه. ئێستا بۆ هه‌مان ئامانج له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان پاك بكه‌ینه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له کۆبوونەوەكانی خولی ٧٤همینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه له میانی به‌شداریكردنی له دانیشتنی دیالۆگی سه‌ركرده‌كان له‌باره‌ی "ئاراسته مه‌زنه‌كان كه كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی بوژانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن" له میانی لووتكه‌ی ئامانجه‌كانی بوژانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له په‌سه‌ندكردنی رۆژه‌ڤی ٢٠٣٠ی بوژانه‌وه‌ی درێژخایه‌نه‌وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه تاكو ئێستا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆدا پره‌نسیپی 'نه‌مانه‌وه له دوای كه‌س'یان كردۆته ئامانج و گوتی: "ته‌نها به‌مجۆره ده‌توانین بگه‌ین به به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ره‌خساندنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی بۆ هه‌موو كه‌س و هه‌ژاریی، برسێتیی و نایه‌كسانی نه‌هێڵین. پێویسته پێداویستییه‌كانی چینی بێ به‌رگری وه‌ك په‌نابه‌ران و وڵاتانی هه‌ره‌كه‌م فراژووبوو به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن. ئێستا بنه‌مای زۆربه‌ی كێشه‌كانی جیهان نه‌بوونی توانای ماددی نییه به‌ڵكو نه‌بوونی به‌زه‌یی و هاوسۆزییه به‌پێی پێویست".
سه‌ركۆماری توركیا به‌بیری هێنایه‌وه كه به‌راورد بە وڵاتان زۆرترین په‌نابه‌ر له توركیا گیرساونه‌ته‌وه و گوتی: "بڕی ٤٠ ملیار دۆلارمان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌رجكردووه كه په‌نایان هێناوه‌ته به‌ر وڵاته‌كه‌مان و هێشتا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زاریان له وڵاته‌كه‌مان ده‌ژین. له هه‌وڵه دیپلۆماتییهكانمان به‌رده‌وامین بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ئیدلب كه چوار ملیۆن مەدەنی لێ ده‌ژی و له ساڵی رابردووه‌وه رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی مرۆیی بووه‌ته‌وه. له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له تیرۆریستان پاكمان كردوونه‌ته‌وه سه‌رله‌نوێ قوتابخانه، نه‌خۆشخانه، ژێرخان و سه‌رخانی ئه‌و ناوچانه بونیات ده‌نێینه‌وه. ئێستا بۆ هه‌مان ئامانج له ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان پاك بكه‌ینه‌وه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌م ئه‌و سووریانه‌ی له وڵاته‌كه‌مان ده‌ژین و هه‌م ئه‌و خوشك و برایانه‌مان كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین كه ئاسایشمان پاراستوون به هێنانه‌دی ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی به‌جۆرێك پێیانبگه‌یه‌نین كه سوود به سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا بگه‌یه‌نن. چاوهڕروانیمان له ئێوه ئه‌وه‌یه پشتگیری له‌و هه‌واڵانه‌ی توركیا بكه‌ن كه له پێناو ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌نجامیان ده‌دات".