Muhammed Ali Toruntay
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی ئاک پارتی، عومه‌ر چه‌لیک ئاشكرایكرد سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، یه‌كشه‌ممه له شرنه‌خ، ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م له قەیسهری، ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م له مه‌ڵاتیا به‌شداریی له كۆنگره‌ی پارته‌كه له پارێزگاكان ده‌كات.
عومه‌ر چه‌لیك له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوەندی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ئاک پارتی له ناوه‌ندی گشتیی پارتەکە، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد.
چه‌لیك تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتیی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا كردووه و له‌باره‌ی حهوتهمین كۆنگره‌ی ئاسایی ئاك پارتی زانیاریی خسته‌ڕوو، و رایگه‌یاند: "سه‌ركۆمارمان، سه‌رۆكی گشتییمان رۆژی ١٨ی تشرینی یه‌كه‌م له شرنه‌خ، ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م له قەیسهری، ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م له مه‌ڵاتیا به‌شداریی له كۆنگره‌ی پارێزگاكان ده‌كات".
گوته‌بێژی ئاك پارتی سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی وڵاتان بۆ ئاگربه‌ست له ئازه‌ربایجان، رایگه‌یاند: "بانگه‌وازی ئه‌و وڵاتانه بۆ ئاگربه‌ست كه ده‌نگیان دژی ئه‌رمینیای رێگر به‌رزناكه‌نه‌وه، پێشێلكاریی روونی یاساكانه".
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوهختهشهوه، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "لای هاوپه‌یمانیی جمهور، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته جێگه‌ی باس نییه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یۆنانیش، چه‌لیك گوتی: "توركیا مێزی دانوستان وه‌ک به‌هێزترین زه‌مینه ده‌بینێت به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌شی كه دانوستانیان ناوێت، له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین".