Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه كه دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین زیانیان له داگیركاریی داعش به‌ركه‌وتووه و دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی بازرگانیی كه تا باشووری عێراق درێژ ببێته‌وه، له كاره لهپێشینهكانمانن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئاماژه‌مان به گرنگیی هه‌رچی زووی خستنه‌وه سه‌ركاری بۆری نه‌وتی كه‌ركووك-جه‌یهان كرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه تێك شكاوه".
راشیگه‌یاند: "بریارمان له‌وه دا كه ئه‌نجامدانی رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاریی سه‌ربازیی و متمانه‌ی نێوان توركیا و عێراق، كارێكی زۆر باش ده‌بێت".
لای خۆشییه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند: "مه‌حاڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین كه له خاكی ئێمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی بۆ سه‌ر خاكی توركیا درووستببێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی توركیای كرد و له لایه‌ن سهركۆمار ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازی لێكرا.