Rawan Subhi Obaidullah
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
دهۆك- AA
بۆ به‌هانه‌وه‌چوون و هاوکاریکردن لە گەڕان بەدوای قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش، كۆمپانياى كاڤين گرووپ کە کۆمپانیایەکی كه‌رتى تايبهتە له شارى دهۆک، لە شه‌وی رابردووەوە زياتر له ١٠٠ ئامێری بیناسازی وەک شۆفڵ و حه‌فاره و ئاڵياتى دیکەی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگەى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئيبراهيم خهليلهوه بۆ توركيا بینێرێت.
به‌ڕپرسى به‌شى بازاڕگه‌رى له كۆمپانياى كاڤين گرووپ، ئه‌حمه‌د حازم له لێداوانيكیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بۆ به‌هانه‌وه‌چوون و هاوکاریکردن لە گەڕان بەدوای قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش له توركيا و رزگاركردني بڕيندارهكان، كۆمپانياى كاڤين گرووپ له شارى دهۆك به هاوكارى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، لە شه‌وی رابردووەوە ١٦٣ شۆفڵ و حه‌فاره و ئاڵياتى دیکە ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگەى ده‌روازه‌ى نێودەوڵەتی ئيبراهيم خهليلهوه بۆ توركيا بینێرێت و گوتى: "ئه‌مڕۆ هه‌ينى له ده‌روازه‌ى نێودەوڵەتی ئيبراهيم خهليلين بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى به‌رێكردنى ئەم ئامێرانە ته‌وان بكه‌ين و به زووترين كات بگاته توركيا، له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامێرانە ، تیمێکی ٥٠ کەسی لە کارمەندی فریاگوزاریی شارەزا دەنێرین بۆ توركيا".
ئه‌حمه‌د حازم راشیگەیاند، حكوومه‌ت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە توركيا چه‌ند پێويستیان به‌م ستافه‌ى ئێمه هەبێت، ئه‌وان له‌وێ ده‌مێننەوە تاوه‌كو پڕۆسه‌ى گەڕان بەدوای قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى مه‌ڕه‌ش و رزگاركردنيان ته‌واو ده‌بێت.
لەدوای بوومەلەرزەکەی شه‌شى شوباتى تورکیا و سووريا، نزیکەی ٢٤ وڵات تیمی فریاگوزارییان بۆ تورکیا و سووریا ناردووە، بەو هیوایەی ئومێد بۆ خەڵکە لێقەوماوەکە بگەڕێننەوە و ئه‌و بريندارانه رزگار بكه‌ن كه‌هێشتا لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا ماون.
بەپێی دوایین ئاماری سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە تورکیا، تاکو کاتژمێر ٠٨:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی بوومەلەرزەکانی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کە بە "کارەساتی سەدە" وەسف کراوە، گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٣٤٢ کەس و ٧٤ هەزار و ٢٤٢ کەسیش بریندار بوون.