Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كراوه كۆریای باكوور به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی رانه‌گرتووه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایان كه چاودێری ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پێندراون، ئاماده‌كراوه و تیایدا هاتووه: "ئیداره‌ی پیۆنگیانگ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ی موشه‌كی رانه‌گرتووه. له رێگای زیادكردنی زیاتری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌ڵوز له كه‌شتییه‌وه بۆ كه‌شتی دیكه له ساڵی ٢٠١٨ به‌رده‌وامیداوه به پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌موو وڵاتان داوا له كۆریای باكوور ده‌كه‌ن كۆتایی به‌و پێشێلكاریانه بهێنێت. به‌رپرسانی كۆریای باكوریش هێشتا له‌باره‌ی راپۆرتهكهوه لێدوانیان نه‌داوه.
دوێنێ هەینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، ری یۆنگ-هۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه داوای كردووه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی سووك بكرێن.
Kyodo به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی رایگه‌یاند، ری یۆنگ-هۆ كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ٥١ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا سه‌ردانی سەنگاپووری كردبوو له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هاوتاكانیدا داوای كردبوو سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر كۆریای باكوور سووك بكرێن.
به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌كانی ساڵی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزای دیكه‌ی ئابووری به‌سه‌ر كۆریای باكوور دا سه‌پاند.
به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه تاكو ئێستا سزای ئابووری و، سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێندرێت.