كاردانه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی جۆلان و سزاكانی سه‌ر ئێران
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا كه سوپای پاسدارانی خستنه ناو لیستی تیرۆره‌وه مه‌ترسیداره و بڕیارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا كه سوپای پاسدارانی خستنه ناو لیستی تیرۆره‌وه مه‌ترسیداره و بڕیارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا چاویان به ته‌واوی ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كاندا خشاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه قه‌باره‌ی بازرگانی دووقۆڵی له ساڵی 2018دا كه‌مێك پاشه‌كشه‌ی كردووه.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا دژبە سزاكانی سه‌ر ئێرانه و له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان بۆ رای گشتیی خستووه‌ته‌ڕوو و گوتی: "نه‌ك ته‌نها بۆ رای گشتیی به‌ڵكو هه‌ول ده‌ده‌ین به هه‌موو موخاته‌به‌كانمان بڵێن به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا كه ئه‌و سزایانه دروست نین و كارێكی راست نییه".
- بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سوپای پاسداران
چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوە كرد كە سوپای پاسدارانی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە پەیوەندیی نێودەوڵەتییدا دۆستایەتی و دوژمنایەتی بەردەوام نابێت و بەرژەوەندی و رێزی هاوبەش بناغەی پەیوەندییەكان پێكدەهێنێت.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا مەترسییەكی دیكەیە، بڕیارێكی تا بڵێی هەڵەیە. لەگەڵ وڵاتان هەندێك جار پەیوەندییەكانمان باش و هەندێك جار خراپ دەبێت. دانانی ناوی دامەزراوە فەرمییەكانی وڵاتێك لە لیستی تیرۆردا كاتێك پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێك تێكدەچێت، بداخەوە نیشانەی دووفاقەییە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نانەی دووڕوویەكی ئاشكرایە. لە لایەكی دیكەوە زۆر مەترسیدارە. كاتێك هەمووان دەست بكەن بەوەی سوپای یەكتری بخەنە لیستی تیرۆرەوە، لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتییدا پێكدادانی جددی روودەدات. ئەوكاتە لە سیستمی جیهانیدا متمانە كەم دەبێتەوە و دەبێتە گرژی. پێویستە هەمووان زۆر وریابن".
- "دان به بڕیاری ئه‌مریكادا نانێین له‌باره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان"
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه هه‌نگاوه‌كان و بڕیاره تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی تێك ده‌دات و گوتی: "ئه‌مریكا به‌و بڕیاره‌ی له‌باره‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه دای كه خاكی سووریایه هه‌وڵ ده‌دات بیداته ئیسرائیل و ئه‌مه‌ش دژبە یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ئه‌مه بۆچوونێكی دروست نییه و ته‌نها ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان. سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار گوتوویه‌تی كه له دژی ئه‌وه‌ین. منیش وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری توركیا روونكردنه‌وه‌ی راشكاوانه‌م دا. وه‌زاره‌ته‌كه‌شمان روونكردنه‌وه‌ی دا. ئێمه دانمان به‌و جۆره بڕیارانه‌دا نه‌ناوه و دانیشیان پیادا نانێین".