Muhammet Ali Kemal
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر-AA
قەدەغەی هاتوچۆ لە 10 گوندی سەر بەهەریەک لەشارۆچکەکانی دیجلە و خانی لەپارێزگای دیاربەکر، راگەیەنرا.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن پارێزگاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لەسنووری هەریەک لە شارۆچکەکانی دیجلە و خانیدا ئۆپەراسیۆن بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە ئەنجامدەدرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا و لەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی پاراستنی سەر و گیانی هاووڵاتییان و بەپێی یاسای ژمارە 5442ی بەڕێوەبردنی پارێزگاکان، قەدەغەی هاتوچۆ لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو دوو شارۆچکەیە رادەگەیەنرێت و لە روونکردنەوەکەدا هاتووە:
''لە هەریەک لە گوندەکانی کورشونلو، گەلینجیک، بۆغازکۆی، کەلەکچی، دەغیرمەنلی، باشکۆی، ئولوچەشین و باڵتاجی سەر بە شارۆچکەی دیجلە و لەهەریەک لە گوندەکانی ئاباجڵار، کویوڵاری سەر بە شارۆچکەی خانی، بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتییانی سڤیل نەگات، لە کاتژمێر 05:00ەوە تا ئەو کاتەی راگەیەنراوی دووەم دەردەچێت، قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت. پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆوە گرنگیی زۆر هەیە لە رووی پارێزراویی سەر و گیانی هاووڵاتییان''.