Yıldız Nevin Gündoğmuş
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک، لە بارەى لێدوانەكانى كانديدى ديموكراتەكان بۆ سەرۆكايەتى ئەمريكا جۆ بايدن گوتى، "كەس ناتوانێت ديموكراسيمان بدزێت، ديموكراسيمان ناڕوخێندرێت، كەس ناتوانێت دەست لە سیستەمى سياسيمان وەربدات".
عومەر چەليك، لە دواى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنى ئاک پارتى لە ناوەندى گشتيى پارتەكە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى سازكرد.
چەليك، لە بارەى لێدوانەكانى كانديدى ديموكراتەكان بۆ سەرۆكايەتى ئەمريكا، جۆ بايدن گوتى: "گوتنی ئەمە لەلایەن کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، زۆر گرنگە لەبارەی نیشاندانی قەیرانی بەھا لە سیستەمی سیاسەتی ئەمریکی".
عومەر چەليك، گوتيشى: "ھەر کێ پشتیوانی لە پەکەکە/پەیەدە بکات، ھەر کێ چەک بۆ پەکەکە/پەیەدە بنێرێ، ئەوا تەنھا مردنی بۆ منداڵانی کورد دەوێت. نە يەک هاووڵاتیى كوردمان و نە يەک منداڵى كورد لە ناوچەكە بە باشى ناڕواننە بوون بە سەربازیى ئەم ئيمپرياليستە".
لەبارەی پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی دەریای سپی، گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک گوتى: "روومەکان و یۆنانەکان، ئەگەر وادەزانن بەبێ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەتوانن دۆخێکی کرداریی بڕەخسێنن لە ناوچەکەدا، ئەوا سەد لەسەد بەھەڵەداچوون".
چەليك گوتيشى "بۆ ئەوانەى كە ئاسايش و سەقامگيرييان دەوێت گرنگترين هاوبەشين، بەڵام ئەوانەى دەيانەوێت ماف و بەرژەوەندييەكانمان زەوت بكەن ئەوە يەك دڵۆپە ئاوى وڵاتى شينمان نييە پێیان بدەین".
چەلیک لەبارەی رێككەوتنى نێوان ئيسرائيل و ئيمارات گوتى: "بە هيچ شێوەيەك سوودى نابێت بۆ ئاشتى و سەقامگيرى. هەر چارەسەرێك كە لە ناوەوەى فەڵەستينەوە نەبوو، ئەنجامى نابێت".
سەبارەت بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا عومەر چەلیک گوتى: "لە کاتێکدا لەسەرتاسەری جیھان، ھاوسەنگی بەرھەمھێنان و بەکارھێنان پارچە پارچە بووە، تورکیا زۆر بە سەرکەوتووانە ئەم قۆناغەی تێپەڕاند".