Yusuf Koyun
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2021
ئادانا – AA
شه‌ش تۆمه‌تباری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئادانا ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئادانا، شوێنی حه‌وت كه‌سیان ده‌ستنیشان كرد كه له سووریا به‌ناوی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش چالاكییان ئه‌نجامداوه و به رێگای نایاسایی هاتوونه‌ته توركیا.
دواتر تیمه‌كان، به پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت، هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر ناونیشانی تۆمه‌تباران ئه‌نجام دا. له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانه‌وه. ژماره‌یه‌كیش له پۆلیسه‌كان به چه‌كه‌وه له‌سه‌ر سهركۆڵانهكان له ئاماده‌باشیدابوون.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، شه‌ش تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران. دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ته‌ندروستی له یه‌كه‌ی پزیشكیی دادوه‌ریی ئادانا، تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه.