Mümin Altaş
13 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئامانجمان ئەوەیە لە هەموو بوارەکاندا بگەنە لووتکە لە سیاسەتەوە تا ئابووری. لە بواری کۆمەڵایەتییەوە تا تەکنەلۆجیا، بەبێ پشتگوێخستن و بە بەتاڵ هێشتنەوەی هیچ بوارێک".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە گوتارێکیدا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی هەماهەنگیی ئامانجی ٢٠٥٣، سفر دەرکردنی گازی ژەهراوی "پێشکەوتنی توێژینەوە و پەرەپێدان و داهێنان" کە لە کۆشکی چانکایا بەڕێوەچوو، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە خۆدی خۆی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی دامەزراوەی باڵای زانست و تەکنەلۆجیا دەکات کە ساڵانە دوو جار کۆدەبێتەوە.
ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە، پێی وایە ئەو کارەی لە نێو ئەو دامەزراوەیەدا بەڕێوەیان بردووە رۆڵێکی گرنگی هەبووە لەو ئاستەدا کە ئەمڕۆ وڵاتەکە لە زانست و تەکنەلۆجیادا پێی گەیشتووە و ئاماژهی بهوهكرد بە تایبەتی لە بوارەکانی وەک سەرچاوەی توێژینەوە و پەرەپێدانی لێهاتوویی، پرۆژەی دەوڵەتی ئەلیکترۆنی، مەشقی کەسانی بلیمەت، تەکنەلۆجیاکانی وزە، پزیشكی، بایۆتەکنەلۆجیا و نوێبوونەوەی نیشتمانیی، ئەنجامی ئهوتۆ بەدەستهاتووە کە جێی شانازییە.
- رێککەوتننامهی پاریس بۆ كهشوههوا
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد ماددەی یەکەمی ئەو پلانەی کە لە دوایین کۆبوونەوەی کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی كهشوهەوای نەتەوەیەکگرتووەکان لەژێر ناونیشانی زانست و هەنووکەیی بوو، زۆر گرنگە.
رهجهب تهیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەند پێشهاتەکانی جیهان کاری گەیشتنی لایەنەکان بە ئامانجەکانی رێککەوتننامهی پاریس بۆ كهشوههوا سەخت بکات ئەوان پابەندی پرۆگرامەکانی خۆیان دەبن و گوتی: "ئێمە لە ئەزموونەکانماندا لەگەڵ رۆژئاوا بەتایبەتی وڵاتانی ئەورووپا زۆر بەباشی دەزانین کە دەیانەوێت مەرجی ئهوتۆ بەسەرماندا بسەپێنن کە خۆیان ناتوانن جێبەجێی بکەن. باشیش دەزانین یەکێتیی ئەورووپا کە گەورەترین بازاڕی هەناردەکردنمانە لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەم ئاراستەیە. لەبەر ئەم هۆکارە لەرێگەی بەچالاکی بەکارهێنانی سەرچاوەکانمان و پاڵپشتیکردنی چالاکییەکانی توێژینەوە، پەرەسەندن و نوێبوونەوەوه، راستەوخۆ بە ئاراستەی رێگای ئامانجی ٢٠٥٣ سفر دەرکردنی گازی ژەهراوی بەردەوام دەبین. هەروەک پێشتر لەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەین هەماهەنگی، پێکەوە کارکردن، هاوکاری لە نێوان دامەزراوەکانماندا بە بەهێزی دەهێڵینەوە. ئیتر خاوەنی توانا و ئامرازی زیاترین بۆ ئەنجامدانی ئەمە".
- "سەدەی تورکیا سیمبولی خەیاڵی چەندین سەدەی گەلەکەمانە"
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد بەپێی راستی و ئاراستە جیهانییەکان پرسی ژینگە دەخەنە پێشەوە، گوتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە کە لە هەموو بوارەکاندا بگەینە لووتکە، لە سیاسەتەوە بۆ ئابووری و لە بواری کۆمەڵایەتییەوە بۆ تەکنەلۆجیا بەبێ جێهێشتن و پشتگوێخستنی هیچ بوارێک. هۆکاری دانانی دیدگاکەمان بەو فراوانییە و رێڕەوی ئامانجەکانمان بەو بەرزییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەرگەی وەستان و خلیسکی نوێ ناگرین. ئەو رۆژەی کە گەلەکەمان چەندین سەدەیە چاوەڕوانی دەکەن خوا یاربێت ئەمڕۆیە. 'سەدەی تورکیا' لە وتەیەکی سیاسی زیاتر سیمبولی خەیاڵی چەندین سەدەی گەلەکەمانە".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "زانست و تەکنەلۆجیا دەکەینە رێبەری ئەم دیدگایە و ویستمان بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەو هەڵانەی کە کردوومانە یان لە رابردوودا تێیکەوتووین، دەخەینەڕوو".