Zafer Fatih Beyaz
04 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2024
ئاستانا - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبوویەوە.
لە میانی دیدارەکانی ٢٤هەمین لووتکەی سەرۆکەکانی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای کە لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان و لە شوێنی مانەوەی سەرکۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.