Zafer Fatih Beyaz
04 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2024
ئاستانا - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری مەنگۆلیا ئوخناگین خورلسوخ کۆبوویەوە.
لە میانی دیدارەکانی ٢٤هەمین لووتکەی سەرۆکەکانی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهای کە لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری مەنگۆلیا ئوخناگین خورلسوخ کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان و لە شوێنی مانەوەی سەرکۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.