Mehmet Tosun
03 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە باکووری عێراق، ٣٧ ئەشکەوت، پەناگە، حەشارگە و کۆگای ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە لە مەتینا، گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس کە بەشێکیان لە لایەن بەناو بەپرسانیانەوە بەکار دەهێنران، لەناو بران".
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، "بە مەبەستی لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە و تیرۆریستەکانی دیکە و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی تورک لە هەر چەشنە هەڕەشەیەکی تیرۆریستی و ئارامی سنوورەکان و بە پێی ماددەی ٥١ لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرگریی ڕەوا، لە ناوچەکانی مەتینا، گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق زنجیرەیەک ئۆپۆراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدران".
هەروەها هاتووە: “لە چوارچێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییانەدا بە گشتی ٣٧ ئەشکەوت، پەناگە، حەشارگە و کۆگای تیرۆریستانی جیاییخواز کە بەشێکیشیان لەلایەن بەناو سەرکردەکانیانەوە بەکاردەهێنران، لەناوبران. لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە چەک و تەقەمەنی دەستکردنی تورکیا بەکار هێنرا، ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستیش لە چالاکی خران".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا جەخت لەوە کراوەتەوە کە، سوپای تورکیا کە لە ناخی گەلی ڕەسەنەکەمانەوە هەڵقوڵاوە، وەک چۆن لە ڕابردووشدا بۆ مانەوەی و ئاسایشی نیشتمان بەرەنگاری هەموو هەوڵێکی تیرۆریستی بووەتەوە بۆ لەچالاکی خستنیان، ئێستاش بە هەمان پێداگرییەوە بەردەوامە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا بۆ پاراستنی مافی خەڵکی سڤیل، کەسانی دۆست و شوێنە مێژووی و کولتوورییەکان، هەستیاری پێویست گیرایە بەر”.