Muhammed Ali Toruntay
11 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤەشین-باسیان و مەتینای باکووری عێراق، پێنج تیرۆریست لە چالاکی خران.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤەشین-باسیان و مەتینای باکووری عێراق ئەنجام دراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا حەشارگە، کۆگای تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کراوەتە ئامانج و توانراوە 5 چەکدار لە چالاکی بخرێت.