Muhammet Ali Kemal
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ریه‌ك له ئاك پارتی و هه‌ده‌په، ده‌نگیر میر مه‌همه‌ت فرات، له ئه‌نقه‌ره له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرت، له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، ده‌نگیر میر مه‌همه‌ت فرات ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌بوو له نه‌خۆشخانه‌ی بایندر چاره‌سه‌ری پزیشكیی بۆ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان وه‌رده‌گرت و نیوه‌شه‌و كۆچی دوایی كردووه.
ته‌رمی فرات له‌دوای ئه‌وه‌ی پاش نوێژی عه‌سر له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حه‌مدی ئاكسهكی نوێژی مردووی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له گۆڕستانی كارشییاكا لە ئەنقەرە به‌خاك ده‌سپێردرێت.
دوێنێ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی پارته‌كه‌ی، سه‌ردانی فراتی له نه‌خۆشخانه كردبوو.
ده‌نگیر میر مه‌همه‌ت فرات كێیه؟
- ٨ی ئابی ساڵی ١٩٤٣له شارۆچكه‌ی كاهتای ئادیامان له‌دایكبووه.
- كۆلێژی مافی له زانكۆی ئه‌نقه‌ره ته‌واوكردووه.
- یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی ئاك پارتی و ئه‌ندامی هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتی بووه و پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی هه‌بووه.
- سێ جار و له هه‌ریه‌ك له ساڵه‌كانی ١٩٩٩، ٢٠٠٢ و ٢٠٠٧دا وه‌ك په‌رله‌مانتاری ئادیامان، مه‌رسین و ئادانای ئاك پارتی هه‌ڵبژێردراوه و رۆژی ٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٨ ده‌ستبه‌رداری ئه‌ندامێتیی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌بردن و دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن و پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی بووه.
- تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١١ به‌رده‌وام بووه له كاری په‌رله‌مانتاری و سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كانی له‌ناو ئاك پارتیدا، درێژه‌ی به ئه‌ندامێتیی له پارته‌كه‌دا دا.
- رۆژی ٢٨ی ته‌مووزی ٢٠١٤ و به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، وازهێنانی له ئاك پارتی راگه‌یاند.
- له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ساڵی ٢٠١٥دا وه‌ك په‌رله‌مانتاری مه‌رسینی هه‌ده‌په، هه‌ڵبژێردرا.
- زمانی ئینگلیزیی به باشی ده‌زانی، خێزاندار و خاوه‌نی دوو منداڵه.