Fahrettin İbrahim
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
ئۆساکۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە G20 کە لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێ، لەگەڵ سەرۆکی بانکی جیهانی داڤید ماڵپاس کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان 30 خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و هەروەها وەزیری خەزێنە و دارایی تورکیا بەرات ئالبایراک بەشدار بوو.