İzzet Taşkıran
18 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ڕێزگرتنمان بۆ هەزاران شەهید لە فەڵەستین کە زۆربەیان منداڵ و کەسانی مەدەنی بێتاوان بوون، لە وڵاتەکەماندا سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕاگەیەندرا.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک تورکیا لە دڵماندا هەست بەو ئازارە گەوررەیە دەکەین کە خوشک و برایانی فەڵەستینیمان بەسەریاندا دێت. وەک ڕێزگرتنمان بۆ هەزاران شەهیدمان (فەڵەستین) کە زۆربەیان منداڵ و کەسانی مەدەنی بێتاوان بوون، لە وڵاتەکەماندا سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕادەگەیەنین".
لە پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیادا، بڕیاری پەیوەست بە ڕاگەیاندنی ماتەمینی نیشتمانیی بڵاوکرایەوە.
لەو بڕیارەکەدا هاتووە: "بەمەبەستی هاوخەمی بۆ ئازارەکانی گەلی فەڵەستین کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی کە دوایینيان لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا کرایە سەر نەخۆشخانەیەک وبەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی ڕادەگەیەندرێت و، بە گونجاو زانراوە لە تەواوی وڵات و نوێنەرایەتیەکانی دەرەوەی وڵاتدا هەتا خۆر ئاوابوونی ڕۆژی شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاڵاکان تا نیوە دابگیرێن".