Sangar Hamad Azeez
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
موغڵا
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی کودەتا سەربازییەکەی ئەمشەو، بە دڵنیایەوە گرووپێکی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب هەوڵایاندا یەکێتی و تەبایی و برایەتی وڵاتەکە بکەنە ئامانج و کودەتای سەربازی ئەنجام بدەن.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شارۆچکەی مارماریس-ی سەر با پارێزگای موغڵاوە روونکردنەوەی لەبارەی کودەتا سەربازییەکەی ئەمشەو دا.
ئەردۆغان گوتی: "دەبێت یەکەم شت ئەمە بزانن، لەم وڵاتەدا ناتوانن بە زەبری هێز بەسەر ئیرادەی گەل زاڵبن، من ئێستا وەک سەرکۆماری وڵاتەکە زۆر بە روونی ئەمە دەڵێم، داوا لە تەواوی ئەندامانی دام و دەزگا پارتەکەم دەکەم کە لە پاڵ ئێرادەی گەل بێنە مەیدانەکان ئێمەش شان بە شانی هاووڵاتیان مان دێینە مەیدانەکان، بە وانەیەکی باش بدەینە ئەو یاخیبوانەی کە هەوڵی کودەتایان دا. هەرچەندە لە دادگا بڕیاری ئەوە دراوە کەوا لێپێچینەوە لەگەڵ یاخیبووان دەست ێبکات و فەرمانی دەستگیر کردنیان دراوە، تورکیا وڵاتێک نییە بە هەوڵێکی ئاوا ئاسان لەناوبچێت، یاخود وڵاتێک نییە کە بتوانرێت لە پەنسیڤیلیاوە بەڕێوەببرێت، لە ئێستادا ئەو حکوومەتە لەلایەن لایەنێکەوە بەڕێوە دەبرێت کە بە دەنگی زیاد لە ٤٥ ملیۆن کەس هاتووەتە سەر دەسەڵات، هەروەک چۆن کەمێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانیش ئاماژەی پێکرد ئەو تانکانە تانکی وان نییە، ئەو تانکانە تانکی میللەتن، سەیرکەن ئێستا گوێم لێبوو گوایە لەنێو هێزە چەکدارییەکان پێکدادان روویداوە چەند هەواڵێکی لەو شێوەیە هات، بەڵام ئەو بەشە کەمەی کەوا گێرەشێوێنییەکی لەو شێوەیە لە نێو هێزە چەکدارەکانمان دەکات زۆر بە توندی باجەکەی دەدەنەوە، ئێمە بە تەواوەتی نوێنەری ئیرادەی گەل دەکەین و هەرگیزیش ناوەستین، داوا لە هاووڵاتیان دەکەم بێنە مەیدانەکان بە تایبەتی فڕۆکەخانەکان".