Zafer Fatih Beyaz
01 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تورکیا وەک کەنارێکی سەقامگیر و ئارامدا خۆی بەرجەستە دەکات".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە یاوەری شورای باڵای سەربازیی وڵاتەکەی، سەردانی مەزاری ئاتاتورکی کرد لە ئەنقەرە.
سەرکۆماری ئەردۆغان دواتر پەیامێکی لە دەفتەری یادداشتی مەزارەکەدا نووسی.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دەفتەرەکەدا نووسی: "لە ساتێکی هەستیاردا کە جوگرافیاکەمان پێکدادانە گەرمەکان و تیرۆرە سیاسییەکان تێدا ڕوو دەدات، تورکیا وەک کەنارێکی سەقامگیر و ئارامدا خۆی بەرجەستە دەکات. سوورین لەسەر ئەوەی بەگرتنەبەری ڕێکاری پێویستە، بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمانەکەمان بپارێزین بە تایبەتی لەم ڕۆژانەی دواییدا کە هەوڵێکی زێدەخوازی دەبیندرێت. دەرفەت بەوانە نادەین کە دەیانەوێت ناوچەکەمان نوقمی خوێن بکەن و لەگەڵ هاووڵاتیان و دۆستەکانمان وەک سەرچاوەی ئارامی (لەناوچەکە) بەردەوام دەبین".