Ramal Mahmood
14 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ریاز – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوڕەسمێکی فەرمی لەلایەن شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود پێشوازی لێکرا.
دووەمین وێستگەی گەشتەکەی سەرکۆمار بۆ وڵاتانی کەنداو دوای بەحرێن، بۆ ریازی پایتەختی سعوودیە بوو و لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لەلایەن شا سەلمانەوە لە کۆشکی یەمامە پێشوازی لێکرا. نیوەڕۆخوانیش لەسەر شەرەفی ئەردۆغان ئامادە کرا.
دواتر کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان شاندی هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت.