Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
تاران - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
دوای ته‌واوبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له چین و قرغیزستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا یڵدرم گه‌یشته تاران و له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد له‌لایه‌ن باڵیۆزی توركیا له تاران، رزا هاكان ته‌كین و سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی نێوان په‌رله‌مانه‌كانی توركیا - ئێران، ئه‌حمه‌د عه‌لی رزا و به‌رپرسانی دیكه‌وه پێشوازی لێكرا.
یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی و سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی رووسیا، لیۆنید سلوتسكی كۆده‌بێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام ده‌دات.
بینالی یڵدرم سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كان تایبه‌ت به "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندڕه‌وی" كه له تاران سازده‌كرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كانی توركیا، ئێران، رووسیا، چین، پاكستان و ئه‌فغانستان و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌شداری ده‌كه‌ن گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.