Yıldız Aktaş
25 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2020
ئەلعەزیز - AA
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای ئەلعەزیز و کارەکانی رزگارکردنی لێقەوماوان، ھەریەکە لە وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیلو، وەزیری تەندروستی فەخرەدین کۆجا و وەزیری ژینگە و شارسازی تورکیا موراد کوروم بەیاوەری فەرماندەی گشتی جەندرمە، لیوا عارف چەتین و سەرۆکی دەزگای ئافاد، مەھمەت گوللوئۆغڵو سەردانی گەڕەکی مستەفا پاشایان کرد.
لای خۆشیوە وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بۆ بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی بێسەروشوێنان کرد و گوتی: "لەژێر داروپەردوەکاندا دەنگی چوار کەسمان بیست، یەکێکیان رزگار کرا و ھەوڵەکانیش بۆ رزگار کردنی سێ کەسەکەی دیکە بەردەوامن".
وەزیری ناوخۆی تورکیا سۆیلو رایگەیاند ''بە ھۆی بوومەلەرزەکەوە لە دۆغانیۆڵ لە ماڵاتیا چوار ھاووڵاتیمان و، لە ئەلعەزیز ١٨ ھاووڵاتیمان گیانیان لەدەستداوە''.
ھەروەھا سۆیلو گوتی: ''بەھۆی زیانەوە بڕیار دروست درا بە چۆڵکردنی گرتووخانەی ئادیامان''
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: " بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، لە ئێستادا ھیچ بریندارێکمان نییە کە مەترسی لەسەر ژیانی ھەبێت.
دوابەدوای ئەم لێدوانەی سۆیلو یەکێکی دیکەش لەو سێ کەسە دوای ١٤ کاتژمێر مانەوەی لەژێر داروپەردوی بینایەکدا رزگارکرا.