Lokman Sevindik
08 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2022
سیواس – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی پاسێك و بارهه‌ڵگرێك له قه‌زای ئیمرانڵی له پارێزگای سیواس دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٩ی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان پاسێك كه له‌لایه‌ن قادر چام'ه‌وه شۆفێری ده‌كرا و له ئورفاوه به‌ره‌و ترابزۆن به‌ڕێكه‌وتبوو له نزیك گودنی كهمرهلی له قه‌زای ئیمرانڵی له سه‌ر رێگای سیواس- ئه‌رزنجان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا كه ناو شۆفێره‌كه‌ی نه‌زاندراوه به‌ریه‌ككه‌وتن.
له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا شۆفێری پاسه‌كه و سه‌رنشینێكی پاسه‌كه به ناوی حه‌سه‌ن حوسێن تاشكران گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٩ سه‌رنشینی ناو پاسه‌كه بریندار بوون.
سێ له‌و كه‌سانه‌ی به سه‌ختی بریندار بوون له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئیمرانڵییهوه ره‌وانه‌ی سیواس كراون.