Tuğba Yardımcı,Hakan Burak Altunöz,Meltem Yılmaz
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
ترابزۆن - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "لەم چیایانە ١٥ هەزار تیرۆریست هەبوون. ئەمڕۆ ٧٠٠ تیرۆریستیان ماوە. لەنێو دەستماندان، هیچ خەمتان نەبێت".
سولەیمان سۆیڵو لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەوە رایگەیاند: "گەورەترین دەستگیرکردن لەسەر ئاستی جیهان و گرنگترین و گەورەترین دەستگیرکردنمان لە مێژووی خۆماندا ئەنجامداوە لە ماوەی یەک مانگ و نیو بۆ دوو مانگی رابردوودا. ٧ تۆن ماریجوانا، تۆنێک و ٥٠٠ کیلۆ هیرۆین. هەزار و ٢٥٠ کیلۆ هیرۆرین. ساڵی رابردوو هەزار و ١٠٠ کیلۆ کۆکاینمان دەستبەسەردا گرتبوو، ئەمساڵ تا ئێستا هەزار و ٦٠٠ کیلۆ کۆکاینمان ەدستبەسەردا گرتووە".
هەروەها سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر رایگەیاند: "لەم چیایانە ١٥ هەزار تیرۆریست هەبوون. ئەمڕۆ ٧٠٠ تیرۆریستیان ماوە. لەنێو دەستماندان، هیچ خەمتان نەبێت. لەم وڵاتەدا، هەرکەسێک بیەوێت رێگریی لە لاوەکانمان، داهاتوومان، ئابووریمان، گەشەکردنمان بکات، لە شەمەندەفەری خێرا، خێراتر دەگەینە سەری".