سۆیڵو: "بەکارھێنانی دەنگ لە لایەن سوورییەکان کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن نابێت"
- وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو: "چ لە بەکارھێنانی دەنگ لە لایەن سوورییەکان و چی ھەر ھەڵەیەک یان کەموکورتییەک لە تۆماری دەنگدەران کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نابێت".
Erzurum
ئەرزەڕۆم - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لەبارەی ھەڵبژاردنە خۆجێیەکانی تورکیا کە بڕیارە ٣١ی ئاداری داهاتوو بەڕێوەبچێت رایگەیاند کە تاکە ھیوایان ئەوەیە ئیرادەی دەنگدەر بە شێوەیەکی ئازاد و تەندروست لە سندووق رەنگ بداتەوە.
سولەیمان سۆیڵو بەشداری لە "کۆبوونەوەی ئاسایشی ناوچەی ھەڵبژاردن" کرد کە لە ھۆتێلێکی شاری ئەرزەڕۆم بەڕێوەچوو و تیایدا وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ھەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە لەگەڵ فەرماندەی گشتی جەندرمە، ژەنەراڵ عارف چەتین و جێگری وەزیری ناوخۆ، موحتەرەم ئینجە و جێگری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس، ئەرھان گولوەران و چەندین بەرپرسی دیکە کۆبووەتەوە.
سۆیڵو راشیگەیاند کە بەکارھێنانی دەنگ لە لایەن ھاووڵاتیانی سووری کاریگەری لەسەر ئەنجامی دەنگدانەکان نابێت و گوتی: "چ لە بەکارھێنانی دەنگ لە لایەن سوورییەکان و چی ھەر ھەڵەیەک یان کەموکورتییەک لە تۆماری دەنگدەران کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان نابێت".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکانی جیھانە لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد، گوتی: "تورکیا لە رووی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ئاسایشی ھەڵبژاردن یەکێکە لە وڵاتە پێشەنگەکانی جیھان".