Hatice Özdemir Tosun
27 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئانتالیا دوا.
سۆیڵو رایگه‌یاند "ته‌واوی 28 ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له 2016دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار تۆن و 270 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه. ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ته‌نها ده‌ستمان به‌سه‌رداگرتووه له 2017دا، 15 تۆن و له 2018دا، 17،9 تۆن بووه. پێم وایه كۆی گشتی 20 تۆنی تێپه‌ڕاندووه".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌و داهاته‌ی په‌كه‌كه له مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاره. با هیچ كه‌س به من نه‌ڵێت په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆريستیی ئیتنیكییه. درۆیه و هیچ په‌یوه‌ندیی بهڕاستییهكانهوه نییه. په‌كه‌كه رێكخراوێكی قاچاخیكردنه به مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش به راپۆرتی فه‌رمی دانی به‌مه‌دا ناوه".