Muhammed Boztepe,Muhammed Nuri Erdoğan,Rewa Mahmood Hasan
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند ''یەکەم جارە ئاشکرای دەکەم لە تورکیا لە میانی شەش مانگدا هەموو تابلۆ عەرەبییەکان دەگۆڕین. ئەوەمان لە کلیس ئەنجامدا. ستانداردێک هەیە، هەمووی دەبنە تورکی. لەژێریا بە بچووکی دەتوانن بە عەرەبی بنووسن. ستانداردەکەی ئەمەیە، هەمووی دەگۆڕین. سیستەم و یاسا چی بێت هەموو لایەک پەیڕەوی دەکەن".
سولەیمان سۆیلو لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی تایبەتی کەناڵی خەبەر تورک باسی لە چەند پرسێک کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا سەرەتا ئاماژەی بەوەدا کە قاچاخی کۆچبەر لە ئیستانبوڵدا ناهێڵن و گوتی:
"بەئیستانبوڵیەکان دەڵێین، شەش مانگ مۆڵەت بدەن. لە میانی شەش مانگدا ئەو پرسانەی ناڕەزایەتیتان هەیە لە سەری، کۆتاییان پێ دەهێنین. هەموو کەس ناچارە یاسای ئێمە پەیڕەو بکات. هەرکەسێک پەیڕەوی نەکرد رێکار دەگرینە بەر. یەکەم جارە ئاشکرای دەکەم لە تورکیا لە میانی شەش مانگدا هەموو تابلۆ عەرەبییەکان دەگۆڕین. ئەوەمان لە کلیس ئەنجامدا. ستانداردێک هەیە، هەمووی دەبنە تورکی. لەژێریا بە بچووکی دەتوانن بە عەرەبی بنووسن. ستانداردەکەی ئەمەیە، هەمووی دەگۆڕین. سیستەم و یاسا چی بێت هەموو لایەک پەیڕەوی دەکەن".
سولەیمان سۆیلو ئاماژەی بەوەدا کە سوورییەکان و ئەفغانستانییەکان پاڵپشتیەک بوون بۆ ئابووری تورکیا.