Nuran Erkul Kaya,Rewa Mahmood Hasan
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
کۆجائێلی - AA
وهزیری وزه و سهرچاوه سروشتییهكانی توركیا، فاتیح دۆنمهز رایگەیاند کە نەوەی شەشەمی کەشتی بیرهەڵکەندن بەناوی 'یاڤوز'ەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست بەرێکەوتووە بۆ کاری هەڵکەندنی بیر و گوتی: ''یاڤوز توانای قوڵکردنی سێ هەزار و ٣٠٠ مەترسی هەیە لە بیرە نەوتی کارپاز-١ کە دەکەوێتە کەنداوی ماگۆسا لە کۆماری تورکی باکووری قوبرس، کارەکانی لە میانی سێ مانگدا تەواو دەکات".
فاتیح دۆنمەز لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی بەرێکردنی کەشتی بیرهەڵکەندن "یاڤوز" کە لە بەندەری بەلدە لە دیلۆڤاسی رێکخرابوو گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند کە دوای کەشتی بیرهەڵکەنی فاتیح، تورکیا لە رێی دووەم کەشتییەوە لەسەر پێی خۆی رادەوستێت و هەنگاوێکی دروستی تری ناوە.
وهزیری وزه و سهرچاوه سروشتییهكانی توركیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوانەی هەوڵی لێپێچینەوە دەدەن لە بوونی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا ئەوانە لە رووی یاسایی و مێژووییشەوە زۆر بێ ئاگان و گوتی: ''ئەمڕۆ لێرەین، سبەینێش لێرە دەبین. هیچ هێزێک ناتوانێت راستی ئەم مێژووە بگۆڕێت''.
فاتیح دۆنمەز راشیگەیاند کە تورکیا لە ناوچەی خۆیدا و ئەو مۆڵەتەی لە لایەن بەشی تورکی کۆماری باکووری قوبرسەوە دراوە بە TPAO هاوبەشیی نەوتی تورکی.