Murat Paksoy,Hemın Othman Mohammed
20 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر دووباره توانایه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌ستدا بێت له‌باره‌ی ئه‌حمه‌د كایا و خانه‌واده‌كه‌ی، هێنانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د كایا بۆ وڵاته‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئه‌وا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت".
ئه‌ردۆغان دوێنێ بووه میوانی به‌رنامه‌ی "هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی مههمهتین گهزهگهنی" كه 15 رادیۆی نێوده‌وڵه‌تی و 200 رادیۆی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ كراڵ ئێف ئیم په‌خشی راسته‌وخۆیان بۆ ئه‌نجامدا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌حمه‌د كایا كه له له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد و، هێشتا گۆڕه‌كه‌ی له فه‌ڕه‌نسایه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هات ئه‌نجامیاندا نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارییەتی هونه‌رمه‌ندی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكو هونه‌رمه‌ندی خۆیان له‌م وڵاته وه‌ده‌رنا، چی بوو؟ ئه‌حمه‌د كایا له غه‌ریبی وه‌ستایه‌وه نه‌ك له خاكی وڵات‌دا. له سه‌رده‌می سهرۆكوهزیرانییمدا، له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی كولتوورمانهوه ئاره‌زووی ئه‌وه‌م كرد ئه‌حمه‌د كایا بهێنینه‌وه بۆ خاكی وڵاته‌كه‌ی خۆی. هه‌واڵیشمان نارد بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر دووباره توانایه‌كی له‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌ستدابێت له‌باره‌ی ئه‌حمه‌د كایا وخانه‌واده‌كه‌ی، هێنانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د كایا بۆ وڵاته‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئه‌وا هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت. له باوه‌ڕی ئێمه‌دا به‌وه ده‌ڵێین گواستنه‌وه‌ی گۆڕ".