Mazın Asad
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
ئیدلب/ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا بە مەبەستی پێکھێنانی خاڵی چاودێری بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستی ناوچەی داماڵدراو لە پێکدادان لە شاری ئیدلب، بەردەوامە لە ھەڵمەتی پشکنین لە ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیدلب، سوپای تورکیا کە لەگەڵ ھێزەکانی وڵاتانی گەرەنتیکاری ئاگربەست لە سووریا لە نێو ھێزی کۆنترۆڵی کەمکردنەوەی گرژییەکاندایە، درێژە بە ھەڵمەنی پشکنین لە ئیدلب دەدات.
سوپای تورکیا لە ٨ی ئەیلوول دەستپێکردنی ھەڵمەتی پشکنینی بۆ دامەزراندنی خاڵی چاودێری لە ناوچەی داماڵدراو لە پێکدادان لە ئیدلب راگەیاندبوو.
لەو چوارچێوەیەدا تورکیا خاڵی چاودێری لە ناوەوەی ئیدلب و ھێزەکانی رووسیاش خاڵی چاودێری لە دەرەوەی ئیدلب دادەمەزرێنن.
ئامانجی سوپای تورکیا لەو پرۆسەیە، جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە لە لایەن رژێم، کۆتاییھێنان بە پێکدادانەکان، گەیشتنی ھاوکاری مرۆیی بە لێقەوماوان، رەخساندنی ھەڵومەرجی گونجاو تاکو ئاوارەبووان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە و پشتگیریکردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ رەخساندنی ھەڵومەرجی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە بە رێگاچارەی ئاشتییانە.