ئەنقەرە
سوپا سالاری تورکیا ئاشکرایکرد داواکارییان پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی کردووە لەمەڕ کەمکردنەوەی ماوەی سەربازیی لە ١٥مانگەوە بۆ ١٢ مانگ.
بەگوێرەی پێشنیاری سوپا سالار لە ١ی ئازاری ٢٠١٤ بڕیارەکە جێبەجێ بکرێ و ماوەی سەربازیی کەم بکرێتەوە.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە پێگەی رەسمیی خۆی لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە لەمێژە پرسی کەمکردنەوەی ماوەی سەربازیی تاوتوێ دەکرێ، بۆیە دەیانەوێ بخرێتە واری جێبەجێکردنەوەو پێویستە رۆژی ١ی ئازاری ٢٠١٤ یەکەم رۆژی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە.