Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەبارەی دەنگۆی ئەوەی "ئەمریکا وەک 'پارێزەی سعوودیە' خاوەندارێتیی لە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی دەکات" رایگەیاند "لە بنەڕەتدا لە جیاوازیی بەیاننامەکاندا به روون و ئاشكرا دەرکەوتووە کە كه ناکرێت بچنە نێو ئەو هێڵەوە. سێ رۆژ پێشتر شتێك و سێ رۆژ دواتر شتێكی دیكه. زیندووترین رسته‌یه‌ك كه بتوانم به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بڵێم ئه‌وه‌یه: با هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینهوهبن".
سولەیمان سۆیڵو بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەکان کرد.
سەبارەت بە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، سۆیڵو رایگەیاند "دەتوانین لەنێو کەوانەدا پێی بڵێین 'رووداوەکەی دووی تشرینی یەکەم'. بابەتێک نییە کە تەنها پەیوەندیی بە ئێمەوە هەبێت. توركیا له یه‌كه‌م ساته‌وه دوو شتی به چاكی نمایشكرد؛ پێویستیی یاسا، دووه‌میش ئارامیی. پابه‌ندی به‌ڵێننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو، له هه‌مان كاتدا هه‌نگاوی شه‌فاف و ئاشكرای هاویشت".
هەروەها گوتى: "له‌چوارچێوه‌ی پێوه‌ره یاساییه‌كان ئه‌م بابه‌ته‌مان به شێوه‌یه‌كی شەفاف به‌رووی جیهاندا به‌ڕێوه‌برد و، به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌ڕێوه‌بردنی به‌مجۆره".
سەبارەت بە گه‌ڕان و پشكنینی شوێنی مانەوەی كۆنسوڵ و گه‌وره به‌رپرسانی کۆنسوڵخانەی سعوودیه له ئیستانبوڵیش گوتيشى: "ره‌زامه‌ندییه‌ك هه‌یه به‌ڵام ده‌ستپێكردن پێویستی بە رێككه‌وتنه له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی هاوبه‌ش. چاوه‌ڕێی ئه‌و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه ده‌كرێت. ئەو کاتەی رێككه‌وتنی هاوبه‌ش كرا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌گیرێته‌به‌ر".
راشیگەیاند: "بڕیارێك هه‌یه كه داواكاری گشتیی له‌باره‌ی شوێنی مانهوهوە ده‌ریكردووه. ئەوە کاتێک رێگەی پێدەدرێت کە وەڵامی ئەرێنیی ئەو داواکارییە بداتەوە و ئەمە دەستەبەربکات کە ئەوەش لەرێگەی رەزامەندیی وڵاتی پەیوندییدار (سعوودیە)وە دەبێت. ئەو کاتەی كه وڵاتی په‌یوه‌ندیدار ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌وێ هه‌نگاوەکانی پەیوەست بە لێکۆڵینەوە ده‌گیرێته‌به‌ر".
هەروەها گوتی:" ئەگەر ئەم رێگادانە پێشتر رەزامەندیی لەسەر نیشانبدرایە، لەوانەیە مشتومڕەکان دروست نەبوونایە. کاتێک کە رێککەوتنی هاوبەش دەستەبەرکرا، ئەم هەنگاوەش دەگیرێتەبەر".
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەر لەبارەی دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچییەوە رایگەیاند: "ئەمە تەنها بابەتێک نییە کە جیهان بەدواداچوونی بۆ دەکات، بەڵکو هاوکات تاقیکردنەوەیەکە بۆ یاساکانی ئێمەش".
لەبارەی بانگەشەی ئەوەی تۆماری دەنگیی سەبارەت بە رووداوەکەی خاشقچی بوونی هەیە، سولەیمان سۆیڵو دەلێت سەرجەم ئەمانە لە ئەنجامی دادگاییکردندا دەردەکەون. با هەمووان چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بن. لە ئەنجامی هەر لێکۆڵینەوەیەکدا چ داواکاری گشتیی و چ هێزەکانی پشتیوانیی، ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوە بە وردیی ئاشکرادەکەن و بۆ هەموو جیهانی ئاشکرا دەکەن کە لێرەدا چی روویداوە و ئەگەر دەستیان کەوتبێت بەڵگەکان ئاشکرادەکەن. زیاد لەمەش، زۆر قسەکردن لەمبارەیەوە بە باوەڕی من زیادەیە".
سەبارەت بە رووداوەکەش ئاماذة بەوەشیکرد تێڕوانینی خۆمم هه‌یه به‌ڵام ئەو توانایەم نییە کە بیانڵێم. هه‌رچه‌ند تێڕوانینهكانم به‌هێزن به‌ڵام ئه‌مه كاری دادگایه".
لەبارەی دەنگۆی ئەوەی "ئەمریکا وەک 'پارێزەی سعوودیە' خاوەندارێتیی لە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی دەکات"، سۆیڵو رایگەیاند: "لە بنەڕەتدا لە جیاوازیی بەیاننامەکاندا به روونی و ئاشكرایی دەرکەوتووە کە كه ناکرێت بچنە نێو ئەو هێڵەوە. سێ رۆژ پێشتر شتێك و سێ رۆژ دواتر شتێكی دیكه. زیندووترین رسته‌یه‌ك كه بتوانم به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بڵێم ئه‌وه‌یه: با هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینهوهبن".
سەبارەت بە كێشه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی لە رێگەی تورکیاوە بۆ ئەورووپا، سۆیڵو گوتى: " له 2015دا هه‌شت هه‌زار و 500 كه‌س ده‌په‌ڕینه‌وه دوورگه‌كان، له 2017دا 79، له ئیستادا له ماوه‌ی 10 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 86كه‌س په‌ڕیوونه‌ته‌وه، تا كۆتایی ساڵ هه‌ر له هه‌شتاكاندا ده‌مێنێته‌وه".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو گوتيشى: "(كێشه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی) له ٢٠١٥دا هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ده‌په‌ڕینه‌وه دوورگه‌كان، له ٢٠١٧دا ٧٩، له ئێستادا له ماوه‌ی ١٠ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ٨٦ كه‌س په‌ڕیونه‌ته‌وه، تا كۆتایی ساڵ هه‌ر له هه‌شتاكاندا ده‌مێنێته‌وه".
جەختی لەوەشکردەوە کە له‌میانی رێگه‌گرتن له كۆچی نایاساییدا چوار هه‌زار و ٣٨٢ قاچاخچی و ٢٠٥ هه‌زار و ٥٢٣ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووه.