دۆحه-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی پێشوازییكردن له سه‌ركرده‌كان له چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی جامی جیهانیی فیفا ٢٠٢٢ كه له قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوی به سه‌ركرده‌كان كه‌وت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی له وڵاته‌كه‌یه، له چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمی پێشوازییكردن له سه‌ركرده‌ی وڵاتان له یاریگای ئه‌لبه‌یت، به‌سه‌رپێوه چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كان كه‌وت.
ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس، سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی، شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م، میری دوبه‌ی، شێخ محه‌مه‌د بن راشید ئال مه‌كتوم، شازاده‌ی جێنشینی كوێت، میشال ئه‌حمه‌د ئال جابر سه‌باح و سه‌رۆكی فیفا، جیانی ئینفانتینۆ ته‌وقه‌ی كرد و گفتوگۆی كرد.