Cebrail Caymaz,İbrahim Özcan
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2022
كلیس-AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی تیرۆریستان له باكووری سووریاوه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆنجوپنار له كلیس، سه‌ربازێكی سوپای توركیا و حه‌وت پۆلیس برینداربوون.
مووشه‌كه‌كه كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له باكووری سووریاوه ئاڕاسته كرابوو، له باره‌گای پۆلیسی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت كه‌وته خواره‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن و كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای توركیا و حه‌وت پۆلیس برینداربوون. ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان پۆلیسی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تن. سه‌رجه‌م برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه.
پارێزگاری كلیس، ره‌جه‌ب سۆیتورك سه‌ردانی برینداره‌كانی كرد له نه‌خۆشخانه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی زرێپۆش چوونه ده‌روازه سنوورییه‌كه و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له ئاسمانی كلیسدا بینرا.