Cebrail Caymaz,Aras Fırat Tekeş
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
کلیس - AA
دوای ئەو گورزە کاریگەرەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێر لە رێکخراوی تیرۆریستیی وەشاند، هێزە سەربازییەکانی تورکیا، بەردەوامن لە "لێدانی سزا" بۆسەر ئامانجەکانی تیرۆریستان.
تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە، دوو رۆژ بەرلە ئێستا بە رۆکێت هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیسی هێزی تایبەتی دەروازەی ئۆنجوپنار و دوێنێش شاری کاراکامیش سەر بە پارێزگای عەنتاب-یان کردە ئامانج.
دوای ئەم پەلامارانەش، هێزەکانی سەربە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چوارچێوەی یاسای بەرگری لەخۆکردن، بە "لێدانی سزا" وەڵامی پەلامارەکەی تیرۆریستانیان دایەوە و چەند ئامانجێکی رێکخراوەکەیان بۆردومان کرد.
تا ئێستاش لەڕێی تۆپهاوێژەوە بۆردومانکردنی ئامانجەکانی رێکخراوەکە بەردەوامە.
دەنگی بۆردومانەکان لە پارێزگاکانی کلیس و عەنتاب دەبیسترێن.